خۆپیشاندانی کرێکارانی ناڕازیی کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپپە لە شەقامەکانی شاری شووش دوای ٣٨ ڕۆژ هێشتا بێئاکام و بێوڵامە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “هرانا” ڕۆژی چوارشەممە ١ـی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی و دوای ٣٨ ڕۆژ خۆپیشاندان و مانگرتنی ئەم کرێکارانە هێشتا لە لایەن هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامییەوە ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و کرێکارانی ناڕازی لە شەقامەکانی شاری شووش لە پارێزگای خووزستاندا بە ڕێپێوان و دروشمی دژی دزی و گەندەڵی، بەرەو بینای فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێ کەوتن و پێداگرن لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانیان.
شایانی باسە کە چەندین ساڵە کرێکارانی حەوت تەپپە لە دۆخێکی خراپدا دەژین و ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بەڵام هاوشێوەی کرێکارانی دیکەی ئێران هیچ وڵامێکیان پێ نادرێتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخیان خراپتر دەبێ و بێکاری و هەژاری لە ئێراندا بە هۆی سیاسەتەکانی ڕێژیم و دزی و گەندەڵیی لە ڕادە بەدەر و گشتگیری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە دەستێنێ.