وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند بە هیچ شیوەیەک ئیزنی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نادەین.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕۆژی سێشەممە ٣١ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیداری لەگەڵ بووریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیادا ڕایگەیاند کە تا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ، بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین گەمارۆ سەربازییە نێونەتەوەییەکان لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵ بگیردرێ.
شایانی باسە ” کێلی کرێفت”، نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەوە ڕایگەیاند کە هەڵگرتنی گەمارۆی چەکوچۆڵ لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێتە هۆی شەڕ و خوێنڕێژی و ئاژاوەی زیاتر لە ناوچەکە و جیهانیش.
جێگای ئاماژەیە کە برایان هۆک پێشتر لە دیدارێکدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان گوتبووی پشتگیری لە درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ لەسەر ڕێژیمێکی خوێنمژ و ئاژاوەگێڕ وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەردەوام دەیان ساڵە سەرچاوەی کێشە و شەڕ و ئاژاوەیە بۆ ناوچەکە و، ئەرکی هەموو وڵاتانی جیهانە پێش بە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی بگیردرێ کە بۆ پەرەپێدانی بیری مەزهەبی و تێرۆریستیی خۆی بە کاری دێنێ.












