دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “سڵێن” سەر بە سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن، “هێمن ئەدوایی و کەیوومەرس ئەدوایی”ـیان، دەسبەسەر کرد.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ئەو دوو مێرمناڵە هاوکات لەگەڵ شەڕ و تێکهەڵچوونی حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی گوندی بڵبڕ”، دەسبەسەر کراون کە لەو تێکهەڵچوونەدا چوار کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژراو و بریندار بوون”
هێمن و کەیوومەرس ئەدوایی، بە تۆمەتی “هاوکاریی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران” دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی “شارامفەر”ی سپای پاسداران لە سنە گوازراونەتەوە.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ـی زایینییەوە لانیکەم ٨ مێرمناڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی سەوڵاوا، بانە، مەریوان، مەهاباد، پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی “هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” دەسبەسەر کراون.