ئه‌کبه‌ر تورکان، ڕاوێژکاری به‌رزی سه‌رکۆماری ئێران ده‌ڵێ که له ساڵدا بایی زیاتر له یه‌ک میلیارد و ٨٠٠ میلیۆن بۆشکه نه‌وت له‌نێوخۆدا ده‌سووتێ که ئه‌وه به مانای به‌فیڕودانی وزه‌یه‌کی زۆر له ئێرانه.
ئه‌کبه‌ر تورکان له زاری وه‌زاره‌تی وزه‌ی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ڵێ ڕاندومانی کردنی سووته‌مه‌نی به بڕق له نیرووگاکانی وڵات له سه‌دی ٣٧ که‌متره، ئه‌وه‌ش یانی که دوو له سێی ئه‌و نه‌وت‌و گازه‌ی ده‌درێته نیروگاکان به‌فیڕو ده‌چێ.
ڕاوێژکاری به‌رزی سه‌رکۆماری ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که گه‌یشتن به‌و نرخه له گه‌شه‌ی وڵات که ده‌وڵه‌ت به‌رنامه‌ی بۆ داناوه پێویستیی به ١٠٠٠ میلیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌دانان له به‌شی ئابووریی وڵاته؛ به‌و حاڵه‌ش تورکان دانی به‌وه داناوه که بونگا ئابوورییه‌کانی ئێران زیاده له ڕاده به نیزامی بانکیی وڵات قه‌رزدارن‌و به‌هۆی قه‌رزه دواکه‌وتووکانیان بڕست‌و جووڵه‌یان لێ‌بڕاوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌کبه‌ر که‌میجانی، قایمقامی بانکی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ڵێ بارودۆخی ده‌وڵه‌ت‌و بازاڕی ماڵی زۆر خراتر له بارودۆخی بونگا ئابوورییه‌کانه. ئه‌و ده‌ڵێ بڕی قه‌رزه‌کانی ده‌وڵه‌ت به نیزامی بانکی له ١٥٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن زیاتره که ئه‌وه‌ش ڕێی له زۆر کار‌و کارئاسانیی بانکه‌کان بۆ خه‌ڵک‌و ده‌وڵه‌ت گرتوه.
قایمقامی بانکی ناوه‌ندی نایشارێته‌وه که ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانیش له ئێستادا گێره‌و کێشه‌و ئاسته‌نگی زۆری له‌به‌رده‌م‌دایه‌و کۆماری ئیسلامی له‌و بواره‌ش‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه.