سێڵاوه‌که‌ی ئیلام زیانی به‌٨٠٠ هێكتار باخ‌و زه‌وییه‌كانی جووتیاری گه‌یاندوه‌و هه‌روه‌ها ١٥٨٠ كیلۆمیتر له ڕێگا سه‌ره‌كی‌و رێگای ئاواییه‌كانیش زیانیان به‌رکه‌وتوه.
عه‌بدوڵڕه‌زا بازدار، به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای ئیلام گوتی لافاوه‌که‌ی حه‌وتووی ڕابردوو پارێزگای ئیلام زیانی زۆری له به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م پارێزگایه داوه به جۆرێک که كه‌رتی جوتیاریی ئه‌م پارێزگایه نزیك به ٨٥ میلیارد تمه‌ن زیانی لێكه‌وتوه.
به‌پێی قسه‌کانی ناوبراو لافاوه‌که ٥٠٠ هێكتار باغ‌و ٣٠٠ هێكتار زه‌ویی وه‌رزێری گرتۆته‌وه‌و ئاستی خهسارهتهکهش زۆره. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ جگه له‌م خهسارهتانهش، سیڵاو ٥٢ ده‌زگای پڕژاندنی ئاو بارانیی وه‌رزێری، ٢٥٠ كیلۆمیتر جاده‌ی نێوان زه‌وییه‌كانی خراپ كردوه‌و ٣٥٠ هێكتار له لێره‌واره‌كانی فه‌وتاندوه.
سه‌ید كهماڵهدین میرجهعفهریان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگهوبانو شارسازیی پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند كه ئه‌م لافاوه هه‌زارو ٥٠٠ كیلۆمیتر له ڕێگه سه‌ره‌كی و نێوان ئاواییه‌كانی تێك داوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به‌وه كه به‌گشتی له به‌شی ڕێگه‌وبان بڕی ٩٠ میلیارد تمه‌ن خه‌ساره‌تی داوه، گوتی له ئێستا ده‌بێ پێویسته ده‌ستبه‌جێ بوودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه لێدانی ڕێگاكان ته‌رخان بكرێ.