پاش ٧ ساڵ له ده‌سپێكی دروستكردنی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری كرماشان، ئه‌م پڕۆژه فه‌رهه‌نگییه به هۆی نه‌بوونی بوودجه‌و گیروگرفتی ماڵی ڕاگیراوه‌و بۆته كاوله كۆن.
دروستکردنی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی كرماشان وه‌ك یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فه‌رهه‌نگی له حاڵێكدا له ساڵی ١٣٨٧ به پ بوودجهیێشهكیی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن ده‌ستی پێكرد که تا ئێستا‌و دوای زیاتر له ٧ ساڵ سه‌دی ٣٠ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش جێبه‌جێنه‌کراوه‌و به هۆی نه‌بوونی بوودجه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له ئیلام به نیوه‌چڵ پشتی تێ کراوه.
عه‌لیڕه‌زا شایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه‌كانی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێ ساڵی ٨٧ كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستی پێكرد قه‌راربوو له ماوه‌ی ٤ ساڵدا کاره‌که ته‌واو بكرێ، به‌ڵام پڕۆژه‌که وه‌ک خۆی نه‌چووه پێشێ‌و ئێستا بۆ ته‌واوكردنی بڕی زیاتر له ٢٣ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته که نایدرێتێ.
شایانی باسه كه پڕۆژه‌ی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی كرماشان له حاڵێكدا له ساڵی ١٣٩٠ وه‌ستێندراوه كه ڕێژه‌ی سه‌رانه‌ی فه‌زای كتێبخانهییو ئاماری خوێندنه‌وه له كرماشان له خوارووی نێونجی هه‌موو پارێزگاكانی ئێرانه.