زێنه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی نه‌خۆشیی بۆقژه‌ی گرتوه‌و سه‌ره‌ڕای داوای به‌رده‌وامی پێڕاگه‌یشتن‌و چاره‌سه‌ر، كاربه‌ده‌ستانی قهزاییو ئه‌منیه‌تی له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، زێنه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی كه ماوه‌ی ٨ ساڵه له زیندان دایه،جگه له نه‌خۆشیی بۆقژهو، به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی پێشوو، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه نه‌خۆشی چاویشی هه‌یه‌و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه چاوپێكه‌وتنی حه‌وتووانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌شی لێ قه‌ده‌غه کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێراناو تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌و قه‌زایی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی زێنه‌ب جه‌لالیانیان بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌ناردووه، ئه‌وه زیا له‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیی چاویشی مه‌ترسیی كوێربوونی هه‌یه.
زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٦١ له شاری ماكۆ له دایك بووه، ناوبراو ساڵی ٨٦ له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له دادگای ئینقلاب‌دا سه‌ره‌تا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه‌و پاشان حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی داشكا.
پێویست به ئاماژه‌یه كه زێنه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ی ٨ ساڵ به‌ندکرانیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژیشیان مه‌ره‌خه‌سی نه‌داوه‌تێ.