به كوژرانی سه‌رگوردێكی سپای پاسداران‌و فه‌رمانده‌یه‌كی به‌سیج، ژماره‌ی كوژراوانی هێزه‌كانی ئێران له سووریه هه‌ر نه‌بێ بوو به ٤٢ كه‌س.
هه‌واڵده‌ریی فارس، هه‌واڵده‌ریی نیزیک له سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه سه‌رگورد مو‌سا جه‌مشیدیان، له له‌شكری ٨ی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فی سپای پاسداران، له تێكهه‌ڵچوونێكدا له سووریه كوژرا. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جه‌مشیدیان نۆهه‌مین كه‌سه له هێزی له‌شكری ٨ی نه‌جه‌ف كه له وڵاتی سووریه ده‌كوژرێ.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممهش محه‌ممه‌د حوسێن محه‌ممه‌دخانی، فه‌رمانده‌یه‌کی دیکه‌ی سپا له وڵاتی سووریه كوژرا، ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن محه‌ممه‌دخانی به‌رپرسی پێشووی به‌سیجی خوێندكاریی زانكۆی ئازادی یه‌زد بوو.
پێشتریش سایتی “مه‌شریق نیوز” وێڕای ئاماژه به كوژرانی محه‌ممه‌دحوسێن عه‌زیزئابادی و ئه‌میرحوسێن هیودی له هێزكانی سپای پاسداران ڕایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی كوژراوه‌کانی ئێران له عه‌مه‌لیاتی موحه‌ڕه‌م له سووریه لانیكه‌م ٤٠ كه‌س بووه.
عه‌مه‌لیاتی موحه‌ڕه‌م، عه‌مه‌لیاتێكه كه له سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌م‌دا به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیه، له لایه‌ن ئه‌رته‌شی سووریه‌و هێزه‌کانی سپای پاسدارا‌و حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب له دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه ده‌ستی پێكردوه.
له لایه‌كی دیكه عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری شورای باڵای ئه‌منیه‌تی میللیی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه گوتی به‌شداریی هێزی نیزامیی ئێران له سووریه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌ڕدا نییه. ناوبراو گوتی، ئه‌گه‌ر عێراق‌و یه‌مه‌ن‌و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ بشێوین له‌به‌ر یه‌ك بترازێن، ده‌زانن سنووره‌كانی ئێران چی‌یان به‌سه‌ر دێ. لێره‌یه كه به‌شداریی هێزی نیزامی له وڵاتانی وه‌ك سووریه‌و عێراق پێویسته.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر چه‌ندین جار پێداگرییان كردبووه كه هێزی نیزامیی ئێران له وڵاتی سووریه ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕاوێژدان به ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌ده، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ڕۆژاوا ده‌ڵێن كه لانیكه‌م ٢ هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی نیزامیی ئێران له ته‌نیشت ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌دو حیزبۆڵای لوبنان دژی دژبه‌رانی سووریه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.