شەش کەشتیی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٢٠ ڕۆژە لە ئاوەکانی چین بە هۆی بەکار هێنانی سووتەمەنیی ناستاندارد ڕاگیراوە.
سەرچاوە میدیاییەکانی نێوخۆی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٣٠ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، ڕایانگەیاند کە شەش کەشتیی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەر بە گەورەترین شیرکەتی کەشتیڕانیی ئەو وڵاتەیە و هەڵگری کاڵای جۆراوجۆری بازرگانییە، بیست ڕۆژە لە کەنار ئاوەکانی چین ڕاگیراون و ئیزنی ڕۆیشتنیان پێ نادرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرق کە سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ئەو کەشتییانە بەهۆی ڕەچاو نەکردنی یاسای پێوەندییدار بە سووتەمەنیی خاوێن لە کەنار ئاوەکانی چین ڕاگیراون، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ـی زاینییەوە بە پێی یاسای کەشتیڕانی دەبێ لە سووتەمەنیی مازووت یا گازوئیل کەلک وەرگرن.
شایانی باسە کە ئەو کەشتییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە (گووگرد) بە جێی مازووت یا گازوئیل کەلک وەردەگرن ئەوەش دژی یاسای ناوەندیی کەشتیڕانیی کەنار ئاوەکانی وڵاتی چینە کە شیرکەتی کەشتیڕانیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران یاساکانی پێشێل کردوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ناوەندی نێونەتەوەیی کەشتیڕانی بە تەواوی ناوەندەکانی کەشتیڕانی لە سەرتاسەری جیهان ڕاگەیاند بوو کە نابێ لە سووتەمەنیی مازووت بۆ کەشتی کەلک وەرگرن چونکە دەبێتە هۆی پیسبوونی دەریاکان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئەو بڕیارەی واژۆ کردوە.












