نوێنەری زاهێدان لە مەجلیسی ڕێژیم دەڵێ: بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی ڕێژیمەوە بەم زووانە خەڵکی هەژار و برسی هێرش دەکەنە سەرمان و لە ناوەندەکانی حکوومەت وەدەرمان دەنێن.
“حوسێنعەلی شەهریاری” نوێنەری زاهێدان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە دان بە سیاسەتی هەڵەی دەیان ساڵەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دزی و گەندەڵییەکانی لە ڕادەبەدەری بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە ماوەی دەسەڵاتدارییاندا کە بۆتە هۆی برسێتی و بێکاری زیاتر لە ٢٥ میلیون کەس لە ئێراندا دەڵێ: ئەو خەڵکە ئیدی هیچ هیوایەکی بە ئاڵوگۆڕ و چاکسازی نەماوە و بەمزوانە لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەرمان و هەڵماندەپێچن، هیچ کات و ئیرادەیەکیش بۆ چاکسازی لەبەردەست دا نییە و بە دڵنیاییەوە بەرەو ڕووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەچین.
هەر لەو پێوەندییەدا “سەعید مۆعیدفەڕ” کۆمەڵناسی ئێرانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیلنا ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەوێتە دەست خەڵکی برسی و هەژار کە هیوایان بەم ڕێژیمە نەماوە و خوازیاری ڕووخانی ڕێژیمن.