عه‌ره‌بستانی سعوودی ٣ ئێرانیی به تاوانی قاچاخكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كرد.
وه‌زاره‌تی نێوخۆی عه‌ڕه‌بستان ده‌ڵێ ئه‌م ٣ ئێرانییه به ناوه‌كانی نه‌بی بهخشجوس، محه‌ممه‌دی ئهكرهك بلوح و ئومید بولیده له كاتی گواستنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری حه‌شیش بۆ عه‌ره‌بستان له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ده‌سبه‌سه‌ر كران.
ئه‌م ٣ كه‌سه پاش دادگاییكردن حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاو دۆینێ یه‌كشه‌ممه حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام هێشتا كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به ئێعدامكرانی ئه‌م ٣ كه‌سه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له خۆ نیشان نه‌داوه.
پێش ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بستان كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی ئێرانیی به تاوانی قاچاخكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كردبوو.
عه‌ره‌بستانی سعوودییش وه‌ک ئێران له بواری ڕێژه‌ی ئێعدام له ئاستی جیهاندا له پلکانی هه‌ر سه‌روودا جێی گرتوه.