بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆڵبەرێک بریندار بوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “کشمیش تەپە”ی سەر بە شاری ماکۆ بە ناوی “ڕامین بلخکانلوو” بریندار بووە.
جێگەی ئاماژەیە، “ڕامین بلخکانلوو”، لەو ڕووداوە گوللـە بەر لاقی کەوتوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.
شایانی باسە، بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان ڕوو دەکەن سنوورەکانی کوردستان و بە کۆڵبەرییەوە خەریکن، لەو ڕێگەیەشدا بەردەوام دەکەونە بەر دەسڕێژ و ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.