هونەرمەندی شاری مەهاباد “بەختیار پەنجەیی”، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فێستیڤاڵی “تائورمینا”ی ئیتالیای بەدەست هێنا.
“بەختیار پەنجەیی”، دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ڕۆڵ گێڕانی لە فیلمی “نامۆ”، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فێستیڤاڵی تائورمینای ئیتالیای بەدەست هێنا.
ئەو هونەرمەندە، خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبیات لە زانکۆی تارانە و لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٦ لە شاری مەهابادە.
فیلمی نامۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی “ئەمیر ئیتمینان”ـە و تێچووی بەرهەمهێنانەکەی لە ئەستۆی هونەرمەندان “نەوید محەممەدزادە” و “پێژمان بازەغی” بووە و “جەعفەر پەناهی”ـیش کاری مۆنتاژەکەی بۆ کردوە.
شایانی باسە هونەرمەندانی کوردستان بە بەشداریان لە فێستیڤاڵ و کێبەرکێ جیهانییەکان توانیویانە کورد بە جیهان بناسێنن و زۆربەی کاتیش سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و بوونە براوەی خەڵاتە جیهانییەکان.











