ژماره‌ی كوژراوه‌کانی سپای پاسداران لە عەمەلیاتی “تۆڵەی سەخت” لە سووریە لە ٤٠ كەس تێپەڕی.
بە كوژرانی ڕوحوڵڵا قوربانی، قەدیر سەرلەك و ئەمیر هیودی، سێ پاسداری پله‌داری ڕێژیم لە سووریە، ژماره‌ی كوژراوه‌کانی سپای پاسداران لەم ماومەیەدا لە ٤٠ كەس تێپەڕی.
فەرماندە پلەبەرزەكانی سپای تیرۆریستیی قودس ڕایانگەیاند هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاماری كوژراوه‌کانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریە، بۆ به‌شداریی به‌کرده‌وه‌ی هێزەكانی سپا لە مەیدانی شەڕ، ئه‌ویش بە مەبەستی ڕاوێژپێدان به هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە لایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زمان سەرچاوەیەكی ئێرانی ئاشکرای کردوه كە سپای پاسدارانی ئێران كۆمەڵێك لە فەرماندەكانو ئەفسەرانی خۆی بە هۆی نەچوون بۆ سووریەو، خۆدزینه‌وه له بەشداریكردن لە شەڕی دژبەرانی حكومەتی بەشار ئەسەد سەركۆماری ئەم وڵاتە، ڕادەستی دادگای نیزامی كردوە.
هەمان سەرچاوە دەڵێ بڕیاری سپای پاسداران بۆ توندکردن له هێزه‌کانی دوای ئه‌وه هات که ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌فسه‌ره‌کانی سپا مه‌یلی چوونه سووریه‌و شه‌ڕ بۆ به‌شار ئه‌سه‌دیان نه‌بوو، دوای ئه‌وه فه‌رمانده‌ریی سپای پاسداران ئەندامانی خۆیان لە نێوان دەركرانو بێبەشكران لە هەموو پۆستە دەوڵەتییەكان له به‌رامبه‌ر ڕۆیشتن بۆ سووریەدا، سەر پشكی كردوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لادانی فەرماندەكان لە بڕیار‌و قەبووڵ نەكردنیان بۆ ناردنی بەرەكانی شەڕ لە سووریە، یەكێك لە نیگەرانییە گەورەكانی ئەم فەرماندانەی سپای پاسدارانە.