لە درێژەی چالاکییە ژینگەپارێزییەکان ئەنجومەنی شاخەوانی مەهاباد و ئەندامانی ئەنجومەنی دووچەرخەسەواری مەهاباد چالاکیی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی ههینی ٢٧ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، ئهنجومهنی شاخهوانانی مەهاباد ههڵمهتی خاوێن کردنهوهی کەنارەکانی بهنداوی مههابادیان له “تاقهدار” تا ئاوایی “داشتهمر” لە ڕێگەی نێوان مههاباد-سهردهشت بەڕێوە برد و ئەم ناوچەیان خاوێن کردەوە.
لەو چالاکییەدا نزیکەی ٥ تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی نایلون و کەلوپەلی بەجێماویان له لێواری بهنداوی مههاباد کۆ کردەوە.
لە لایەکی تر و لە چالاکییەکی تری هاوشێوەدا ئەنجومەنی دووچەرخەسەوارانی سەوزی زاگرۆسی مەهاباد بە یارمەتی ژینگە دۆستان و ژینگەپارێزان چالاکییەکی ژینگەپارێزییان لە کەنارەکانی بەنداوی مەهاباد بەڕێوە برد.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە پیس کردنی بەنداوی مەهاباد بڵاو کرانەوە کە دەرخەری پیس بوون و پێڕانەگەیشتن بەو شوێنە بوو، بۆیە ژینگەپارێزان داواکارن کە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییە ژینگە پارێزییانە خەڵکیش لە پاک ڕاگرتنی ئەو شوێنانە هاوکار بن تا بتوانن ژینگەی کوردستان بپارێزن.












