هەزاران قەتڵو دەستدرێژی لە ساڵ ١٣٩٣ لە ئێران ڕووی داوەو زۆربەی خۆكوژییەكان لهو وڵاته لە ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و سنە بووە.
نوێنەری جێگرایەتیی دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی ئێران دهڵێ كە لە ساڵی ١٣٩٣دا لانیكەم 2هەزار و ٣٠٠ كوشتنی بە ئەنقەستو نزیك بە ١٣١٣ دەسیدرێژی لە ئێران ڕووی داوەو، زیاتر لە ٢٠ هەزار پەروەندەش بە پەروەندەكانی دادگای سزایی ئێران زیاد بووە.
قەنبەرنژاد وێڕای ئاماژە بەم بابەتە گوتی، لێدانو برینداركردن، بێڕێزیو تێكدانی سامانی گشتی لە ١٠ تاوانە سەرەكییەكانی ئێران لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا بووە.
ناوبراو هەروەها دەڵێ، بەپێی ئامارهکانی پزیشكی قانوونی، پارێزگاكانی چوار مەحاڵی بەختیاری، ئەردەبیلو، كۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد به لهبهرچاوگرتنی حەشیمەت زۆرترین شەڕیان تێدا کراوهو زۆرترین ئاماری كوشتنی بە ئەنقەستیش لە پارێزگاكانی سیستانو بەلووچستان، ئیلامو كرمان ڕوویان داوە.
قەنبەرنژاد لە درێژەدا گوتی: ههروهها زۆرترین حاڵەتەكانی خۆكوژیش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگاكانی ئیلام، كرماشانو سنە بووه.
نوێنەری جێگرایەتیی دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاشکرای کرد كە ساڵی ١٣٨٩ تا ١٣٩٣ حاڵهتهکانی دەستدرێژی كردن لە نێوان ٢٠٠ تا ٣٠٠ بابەت زیادی کردوه، بە جۆرێک که هەرنەبێ ١٣١٣ حاڵەتی دەستدرێژی بۆ سهر ژنانو کچان لە ساڵی ١٣٩٣ لەلایەن پزیشكی قانوونیی ئێرانەوە تۆمار کراوه.