گرووپی شاخەوانانی سەردەشت بە مەبەستی پاراستنی شوناسی نەتەوەی کورد چالاکییەکیان بەرێوە برد.
ڕۆژی هەینی ۲۷ـی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، گرووپی شاخەوانانی سەردەشت لە چالاکییەکی شاخەوانییدا بە سەر چیای “ئاورین” لە شاری خــۆی سەرکەوتن.
مەبەست لەو سەرکەوتنە و بڕینی ئەو ڕێگەیە لە لایەن ئەم شاخەوانانەوە، پاراستنی شوناسی کوردیی ئەم چیایە کە هێندێ لایەن بە مەبەست دەیانهەوێ ناوەکەی بگۆڕن بۆ ناوێکی تورکی.
جێی ئاماژەیە، تیمی شاخەوانانی سەردەشت لە تیمێکی ۱۷ کەسیی ژنان و پیاوان پێک هاتوە، کە ساڵانە چەندین چالاکی لە بوارە جۆرواجۆرەکان بە تایبەت بواری شاخەوانی و ژینگەپارێزی بەڕێوە دەبەن.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکە لە هەوڵی گۆڕینی دێموگرافی و شوناسی نەتەوەی کورددایە و لەم ڕێگەیەوە هەوڵ دەدا ناسنامە و سەرچاوە گرینگەکانی ئەم نەتەوەیە بگۆڕێ و لە نێویان بەرێ.












