وەزیری بەرگریی ئامریكا دەڵێ وڵاتەكەی بهشداریی تۆخهی هێزی وشكانیی ئێرانی له ناوچهکههدا به دڵ نییه.
ئێشتۆن كارتێر، وەزیری بەرگریی ئامریكا دهڵێ هۆی دهستڕۆیشتووی ئێران لە ناوچەدا، ئامادە بوونی نیزامیی هێزی وشكانی ئەم وڵاتەیە. ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە وڵاتانی عەرەبی كەنداوی فارس گرتووە كە بۆ پەرەپێدانی هێزو دهستڕۆیشتوویی خۆیان لە سووریەو عێراق بە ڕادەی پێویست هەوڵ نادەن.
كارتێر لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری ئامریكایی ئاتلانتیك گوتی: ئەگەر بە شوێن ئەوە دان كە هۆكاری بەهێزبوونی ئێران لەم ناوچەیە بزانن، دەبینن كە ئێران لە نێوەڕاستی زەوییەكەدا خەریكی گەمە كردنە. ناوبراو هەروەها گوتی ئامریكا هیچ پێی خۆش نییە ئێران بەم شێوەیە دەست لە كاروباری وڵاتانی ناوچە وەردەدا، كارتێر لە هەمان كاتدا ڕەخنەی لە كۆمەڵێك لە وڵاتانی ناوچەی كەنداوی فارس گرتووە كە لە جیاتی ناردنی هێزی وشكانی لە بەرزایی ٣٠ هەزار پێدا چاو له گۆڕهپانهکه دهکهن.
وەزیری بەرگریی ئامریكا له درێژهدا گوتی ئامریكا لە هەوڵ دایە تا بۆ وڵاتانی كەنداوی فارسی ڕوون بكاتەوە كە هۆكاری كاریگەر نەبوونیان لە عێراقو سووریە ئەوەیە كە ئەم وڵاتانە خۆیان له قهرهی كاری دژواری پەروەردە كردنو ڕاهێنانی هێزە وشكانییەكانو هێزەكانی عەمەلیاتی تایبەت نهداوهو ههر به کڕینی جێتو فڕۆکه دوایین سیستهمهکانهوه نووساون.
ئێشتۆن كارتێر دهڵێ جگە لە ئیمارات كە “هێزێكی كەم بەڵام لێهاتوو”ی لە وڵاتی یەمەن هەیە، باقی وڵاتانی كەنداوی فارسو هەروەها وڵاتی میسریش هێزێكی لەم چەشنەیان نییە.