تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە سنووری نێوان ئێران و عێراق گیانی سێ کەسی خەڵکی “مەلەکشاهی”ـی ئیلامی ئەستاند.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٦ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، ٤ کەسی خەڵکی “مەلەکشاهی”ـی ئیلام، کە بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلی جەنگیی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق چووبوونە خاکی عێراقەوە، بە هۆی تەقینەوەی مین سێ کەسیان گیانیان لەدەست دا و کەسێکی تریش بریندار بووە.
شایانی باسە بە هۆی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ناوچە و ئاواییە سنوورییەکان لە کاتی کار کردن و تێپەڕینیان بەو ناوچانەدا، مین لەژێر پێیەکانیان دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن، لایەنی دەسەڵاتیش نەک هیچ هەنگاوێکی بۆ کۆکردنەوەی ئەو مینە چێنراوانە هەڵنەهێناوەتەوە، بەڵکوو زۆربەی کاتیش بە بیانووی بە ئەمنیەتی کردنی ئەم ناوچانە مینێکی زۆر دادەچێنێ و لە ئاکامی ئەوەشدا کەسانێکی زۆر دەبنە قوربانی و هەوڵێکیش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکان لە ئارادا نییە.











