نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له لەندەن‌و پێنجەمین خولی پێشبڕکێی “یەڵماز گۆنەی بۆ کورتە فیلم” لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێ.
نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له لەندەن بە بەشداری فیلمە کوردییەکان کە بەرھەمی سینەماکارانی کورد‌و بیانین، لە سێ بەشی فیلمی درێژی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتی، ئەنیمەیشنو کورتە فیلم، لە ڕۆژانی 22 تا 30ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌و مانگه لە سینەمای “پیکچەرھاوس” لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێ‌و له ئێستادا دەستەی بەڕێوەبردنیی ئەم فیستیڤاڵە کوردییە وتارێکیان بە ناونیشانی “دەستپێک” بڵاوکردۆتەوە.
له‌و فستیڤاڵه‌دا به ئاماژه به 15 ساڵ ته‌مه‌نی فستیڤاڵی فیلمی کوردی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ٨ فێستیڤاڵ له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا هاتووه که سینەما ئاوێنەی بیروباوەڕی خەڵکەو ھەستو نەستی ئێستای میللەتێک بەرجەستە دەکا. ھەر بۆیەش پڕۆژه‌یه‌کی وەھا گرنگییەکی گەورەی لە کۆمەڵگای کوردی‌دا هه‌یه‌و کورد وه‌ک میللەتێک کە ساڵانێکی دورودرێژه خەڵکەکەی خەونیان بە وڵاتێکی سەقامگیرەوە بینیوە، سینەما رۆشنایی دەخاتە سەر خەونو خەباتو کەلتوورو سرووشت‌و بیرەوەریو بوونی تاکی کوردی.
له‌و وتاره‌ی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی فستیڤاڵ‌دا هاتوه که نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له لەندەن به به‌شداریی ٩ فیلمی بەھێزی درێژ کە ٧ فیلمیان بۆ یەکەمین جارە لە بریتانیا پیشان دەدرێن‌و، ھەروەھا ١١ فیلمی دۆکیومێنتاری به‌ڕێوه ده‌چێ. هاوکات ١٠ کورتە فیلمیش لە پێنجەمین پێشبرکێی خەڵاتی “یەڵماز گۆنەی”دا بەشدار دەبن.
فیلمی “بیرەوەریەکانی سەر بەرد”، “نامەیەک بۆ پاشا”، “رۆیشت؛ ئەوی تر و نەناسراو”، “وەرە دەنگێ من”، “گۆرانیەکەی دایکم”، “مەردان”، “پیتزا ئاداتێری” و “کەوتنە خوارەوە لە بەھەشت” ناونیشانی به‌شێک له‌و فیلمانه‌ن که له نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له لەندەن پیشان ده‌درێن.
بەڕێوەبەڕایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی نۆیەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن له درێژه‌دا ده‌ڵێ ١١ فیلمی بەھێزی دۆکیومێنتاریش له‌و فستیڤاڵه‌دا پیشان ده‌درێن که فیلمیه‌کان “N” ، “٧٣”، ” بێڕۆژ”، “دایکە بەفرۆ”،”ھێڤی” ناونیشانی چه‌ند فیلم له‌و کورته فیلمانه‌ن.