بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “ایرنا”، بەڕێوەبەری گشتیی پزشکیی یاسایی پارێزگای سنە گوتی: “لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١١ کەس بە هۆی بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە، کە هەموویان پیاو بوون.”
خانیئاباد هەروەها گوتی: “لە سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا ٦ کەس بە هۆی ژەهراویبوون بە هۆی بەکار هێنانی مادە ئەلکولییەکان گیانیان لەدەست داوە، ساڵی ڕابردووش ژمارەی ئەو کەسانەی بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست دابوو هەر هەمان ڕێژە بوو، بەو جیاوازییەی کە یەک لەوان ژن بووە.”
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا هەروەها گوتی: “لەو ماوەیەدا ٦ کەس بە هۆی جۆری تری ژەهراوی بوون گیانیان لەدەست داوە و بە ئاماژە دان بە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە، گوتی: “لە سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ١٤ کەس بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ژمارەی گیان لەدەست دانەکان لەو ڕێگەیە بۆ ٦ کەس بەرز بووەتەوە.
ناوبراو هەروەها گوتی: “لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ سێ کەس بەهۆی گاز گرتوویی و یەک کەس لەو ماوەیە بە هۆی برق گرتوویی و پێنج کەسیش بە هۆی خنکان لە ئاودا گیانیان لەدەست داوە و، هەروەها ٢ کەسیش بە هۆی سووتان گیانیان لەدەست داوە.











