وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا لە کاردانەوە بە دەستتێوەردانەکانی تورکیە لە لیبی و لێدانی بیری نەوت و گاز لە دەریای مەدیتەرانە، هەڕەشەی گەمارۆی زیاتر لەو ئەو ڕێژیمە دەکەن.
دوای ناڕەزایەتیی دەربڕین بە دەستتێوەردانەکانی تورکیە لە لیبی، لێدانی بیری نەوت و گاز لە ئاوەکانی مەدیتەرانەدا، تێکدانی مووزەی ئەیا سووفییە بە مەبەستی دروستکردنی مزگەوت و، دەورلێدانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٣ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی وەزیرانی دەرەوەی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا لە دانیشتنی بروکسێل، بەو ئاکامە گەیشتن کە مانگێک مۆڵەت بە تورکیە بدەن بۆ پێداچوونەوە بە بڕیار و سیاسەتەکانیدا، دەنا بەرەو ڕووی گەمارۆی زیاتر دەبێتەوە؛ کە ئەمەش تووڕەیی ئانکارای لێکەوتوەتەوە.
شایانی باسە کە تورکیە دەیان ساڵە دەیهەوێ ببێتە ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا، بەڵام پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بە تایبەت مافی کوردەکان لەو وڵاتەدا و، هەروەها سیاسەتەکانی دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم وڵاتە ڕێگر بووە لە بەردەم ئەم ویستەیدا.












