لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە نێوان هێزێکی کوردیی و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی “بڵبەر” لە ناوچەی سەوڵاوا و هەورامانی تەخت، ٣ بەکرێگیراوی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، شەوی ٢٥ لە سەر ٢٦ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی گوندی بڵبەر سەر بە شاری سەوڵاوا لە ناوچەی هەورامانی تەخت لە نێوان هێزێکی کوردی و سپای پاسدارانی ڕێژیمدا شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداریی هاتە ئاراوە کە لە ئاکامدا ٢ بەکرێگیراوی ڕێژیم بە ناوەکانی “جەماڵ کەرەمی”، بەرپرسی بەسیجی هەورامان و “محەممەد کەریمی”، کوژراون و بەکرێگیراوێکی دیکەش بە ناوی “محەممەد مورادی” بە توندی بریندار بووە و هێزە کوردییەکەش بێ زیان بووە.
شایانی باسە کە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ هێز و لایەنێک ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتوە و کۆماری ئیسلامییش سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی کوژراو و بریندارەکان هیچ ئاماژەیەکی بە ناوی هێزە کوردییەکە نەکردوە.











