پێشه‌کی
له مێژووی ده‌سه‌ڵاته نادێمۆکراتیکهکاندا هه‌موو کاتێک ململانێی و رووبهرووبهونهوه هه‌بووه به‌رانبه‌ر به جیابیران به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌رمه‌ندان. ترس له داڕمانی ده‌سه‌ڵات له‌و حکومهتانەدا، بۆته هۆی زه‌بروزه‌نگ خستنی هه‌مه‌لایه‌نه به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌جۆرێک سه‌رنجی خه‌ڵک به‌ره‌لای خۆیان ڕاده‌کێشن وخاوه‌نی ده‌نگ وره‌نگی دیار وتایبه‌تن، وه‌کوو هونه‌رمه‌ندان له به‌شه جیاجیاکانی هونه‌ر.
کاکڵی ئه‌م بابه‌ته سه‌رنجدان و ووردبوونهوهیهکه بهسهردوایین هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ وئیرشاد ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر به ده‌رکه‌وتنی هونه‌رمه‌ندان له میدیا‌و راگه‌یاندنی ده‌رەوه‌ی سنووره‌کانی کۆماری ئیسلامی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌م باره‌وه.
هونه‌ر له جه‌وهه‌ری خۆێدا ئه‌گه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی ناسک‌و جوانه به‌رانبه‌ر هه‌لومه‌رج و رووداوه‌کانی ژینگه، درکاندنی هه‌ستی مرۆڤه‌کانە به نیسبه‌ت سروشت و ئه‌و کۆمهڵگایەی که تێیدا ده‌ژین. که سه‌یری ئاسه‌واری به‌جێماو له مرۆڤه ئه‌شکه‌وتنشینه‌کان ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که وێنه‌کێشانیان به‌سه‌ر به‌ردو ته‌لانی ژینگه، ده‌نگدانه‌وه‌و نواندنی رووادوه‌کان و باس کردنێکه له خهمو خۆشییه‌کانی خۆیان. هه‌روه‌ها موسیقاو ئاوازه کۆنه‌کانیش ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌ن که هۆنه‌ر ئاوێنه‌ی باڵانوێنی دۆخی کۆمه‌ڵگایه‌و هونه‌رمه‌ندانیش دهنگو ره‌نگی حه‌زو ویسته‌کانی مرۆڤن. ره‌نگه خاڵی هاوبه‌شی هونه‌ری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌مان تهعریفو پێناسه‌ی گشتی که ده‌گوترێت “هونه‌ر” به کارهێنانی لێهاتوویی و خه‌یاڵه به مه‌به‌ستی ئافراندنی به‌رهه‌می جوان که هه‌مووان ده‌توانن وه‌کوو ئه‌زموونی مرۆیی که‌ڵکی لێوه‌ربگرن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه هونه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و دۆخه‌یه که تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و هه‌ربۆیە رووداوه سیاسییه‌کانیش دەتوانن کاریگه‌رییان به‌سه‌ر فۆرم وناوه‌رۆکی هونه‌رەوە هەبێو، ئه‌م دره‌خته مێژووییه به زه‌لان وشهماڵی سیاسه‌ت هه‌رجارێک بهرولایهک بچه‌مێته‌وه. بۆ نموونه هاتنه ئارای شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی هونه‌ر وه‌کوو (اکسپرسیونیسم،دادائیسم،…) بە جۆرێک به‌رهه‌می شۆرشه سیاسییه‌کانن.
حه‌وته‌وانه‌ی هونه‌ر بریتییه له‌م حه‌وت ره‌نگه:
مۆسیقا، هونه‌ری ده‌ستی(په‌یکه‌رتاشی،شووشهگهری…(، نێگارکێشی، ئه‌ده‌بیات، مێعماری، ههڵپهرکێو شانۆگه‌ری.
به سه‌رنجدانێک به‌سه‌ر ڕه‌وتی مێژوویی هونه‌ر بۆمان دەردەکەوێ خاڵیک که نکۆڵی لێ ناکرێت ئه‌مه‌یه که به‌جۆرێک ڕاوه‌ستانێکه به‌رانبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه پاوانخوازی ئایینی، سیاسی‌و، فه‌رهه‌نگی. هه‌ربۆیه شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت کردنی ده‌سه‌ڵاته باڵاکان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌م جۆره‌یه که یان هه‌وڵیان داوه سه‌ره‌تا هونه‌ر به گشتی ئینجا تاکی هونه‌رمه‌ند بە تایبەتی بکێشنه ژێر ڕکێفی خۆیان بۆ پهرهپێدانو بانگه‌شه‌ی بێرۆکهو ویستی سیاسی خۆیان‌و کارتێکردنی زیاتر به سه‌ر کۆمه‌ڵگای ژێرده‌سه‌ڵاتیان. لە لایه‌کیتر زۆرجار هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که ده‌نگ وره‌نگه ناسک‌و جوان و به به‌رهه‌مه‌کان کپ بکه‌ن ومه‌جالی باڵاکردنییان پێ نه‌ده‌ن.
به‌ڵام هه‌ر له‌م گووشارهو زهبرەدا هونه‌ری شۆرشگێرانه سه‌ریهه‌ڵداو له‌سایه‌ی ته‌وه‌ری تۆقاندن وسانسۆر دره‌ختی هونه‌ری ده‌روه‌ست وئیعترازی سایهساری په‌خشان تر بوو.
یه‌ک له‌و رێژیمانه‌ی سه‌رده‌م که له‌سه‌ره‌تای دامەزرانییەوە به‌و دووچهشنه که ئاماژه‌مان پێدا له گه‌ڵ هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵسوکه‌وتی کردوه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ردرێژه‌ی هه‌یه “رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه”
ئێران جوغرافیایه‌کی فره‌ره‌نگه و پێکهاته‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه له نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ره‌نگاوره‌نگی هونه‌ر له ئێران‌دا. به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی داخراو چ ئایینی‌و چ سیاسی له‌م وڵاته، هونه‌ر نه‌یتوانیوه خاوه‌نی پێناسه‌و کارکردی واقعی خۆی بێت به تایبه‌ت له دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران به دژی سیسته‌می پاشایه‌تی و به ده‌سه‌لات گه‌یشتنی ته‌یفی ئایینی ”تشیع”(اریستوکراسی مذهبی) هه‌رله یه‌که‌م رۆژانی حاکمبوونیاندا زه‌برێکی کوشه‌نده‌یان له کۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌رمه‌ندان دا. چونکه ده‌سه‌ڵاتی بناژۆخواز به ته‌عریفێکی دۆگم ویه‌ک لایانه هه‌رچه‌شنه نواندنی هونه‌ریی به “حرام”ده‌زانی و خاوه‌نه‌کان وئۆگرانیشی به”مفسد”!
هه‌ربۆیه کۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌رمه‌ندان له ئێران به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه له هونه‌رمه‌ندان که نه‌یانویست ببنه ده‌سته‌مۆی سیسته‌می دواکه‌توو، یان به ته‌واوی وه‌لاخران یان به‌ناچاری رێگه‌ی هه‌نده‌رانیان گرته‌به‌ر و له چوراچێوه‌ی به‌رته‌سکی سیاسیی‌و فه‌رهه‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی تازەوهسهرکار هاتوو هه‌ڵاتن. کۆماری ئیسلامی وه‌کوو رێژیمه تۆتالیتێره‌کانی دیکه هه‌وڵی زۆری دا بۆ داڕشتنی قه‌باره‌یه‌کی دیارکراوو په‌سه‌ندکراوی خۆێ بۆ چالاکی هونه‌ری. هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تێکی به‌ناوی “فه‌رهه‌نگ وئێڕشادی ئیسلامی” دامه‌زراند وسانسۆرێکی ره‌شی وه‌گه‌ڕخست تا رێگربێ له هاتنه ئارای هه‌رچه‌شنه به‌رهه‌می هونه‌ری که له راستای ویست وئامانجی سیاسیی ئه‌واندا نه‌بێ. له لایهکتریش پێی‌خۆش بوو که هونه‌ر بکاته تریبۆنێک بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی. ره‌نگه هه‌ره‌سهێنانی ژانرێکی هونهریو ئامانجدار له ژێرناوی هونه‌ری(دفاع مقدس) که ته‌نیا له خزمه‌تی چهواشهکاریو پرۆپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات وئینکارو که‌تمان کردنی رووداوهتاڵو ناخۆشه‌کانی سه‌ره‌تاکانی ئینقلاب بوو، کاربەدەستانی رێژیمی ناهومێد کرد که چیتر ناتوانن به پاوانخوازی‌و ملهوریی ئاسکی ناسکی هونه‌ر ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن. باشترین به‌ڵگه له‌م باره‌وه ئیعترافی وه‌زیری ئیرشاد‌و فه‌رهه‌نگی ئیسلامییه له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی به‌ناو چاکسازیی که ده‌بێژێت: سینه‌ماکارانی ئێمه هه‌وڵی نابهجێیاندا بۆ چهواشهکارییو به‌لاڕێ بردنی راستییه‌کانی شه‌ڕی8 ساڵه.
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌ڕای گووشارو زه‌ختی سیاسی‌و به‌ربه‌ست خستنه‌سه‌ر رێی چالاکان‌و ئۆگرانی هونه‌ریی، به‌ره‌به‌ره ڕاده‌و رێژه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه که نه‌یانده‌ویست هونه‌ره‌که‌یان ببێته ئامرازێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی سهرکوتو ده‌مکوت بەرەو زۆربوون روییشت، به‌ڵام نه‌بوونی پاڵپشتی ماددی وکه‌شێکی مه‌عنه‌ویی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی هونه‌ر، به‌شێکی زۆر له لێهاتوویی هونه‌رمه‌ندانی تووشی داڕمان وشکست کرد. هه‌ربۆیه “هونه‌ری ژێرزه‌مینی” واتا چالاکییه‌کی هونه‌ریی نهێنیێو ئافراندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که خاوه‌نی ئیزنو مجه‌وه‌زی دایره‌ی ئیرشاد وسانسۆری رژیم نین، له ده‌هه‌ی هه‌شتای هه‌تاوی‌و له ئێرانی ژێرده‌سه‌لاتی کۆماریی ئیسلامی‌دا په‌ره‌ی ئه‌ستاند. گه‌شه‌ی دنیای مه‌جازی‌و فراوانی راگەیەنهکان لەم چه‌ند ساڵه‌دا به‌جۆرێک له خزمه‌تی نواندنی دهنگو ره‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بوو که ده‌وڵه‌ته‌که‌یان خاوه‌نداریه‌تییان ناکات. ته‌نانه‌ت هه‌ر جارێ به بیانوویەک مهجالو ده‌ره‌تانیان لێئهستێنێ. بۆ نموونه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی به‌ناو(تدبیر و امید) نه ته‌نیا ده‌رفه‌تی به‌رێوه‌بردنی کۆنسێرت بۆ گورانیبێژان ته‌سکتر ده‌که‌رێت، به‌ڵکوو ده‌بنه رێگر له‌سه‌ر رێی دهرکهوتنو ده‌ره‌تانی نواندن‌و به‌رێوه‌بردنی کۆنسێرت‌و، هه‌روه‌ها سانسۆری کتێبه ئه‌ده‌بییه‌کان زیاتر ده‌بێت! ئه‌مه چ هیوایه‌که که ده‌ره‌تانی هونه‌ری وه‌کوو کاریگه‌رترین مژاری فه‌رهه‌نگی چ له ناوخۆ! چ روو به ده‌ره‌وه به‌رته‌سکتر ده‌کاته‌وه!
کار گەیشتۆتە جێگایه‌ک که دیسانه‌که له‌م ده‌وڵه‌ته که قه‌راربوو هێوابه‌خش بێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی فهرههنگو ئیرشادی ئیسلامی ده‌بیژێت: به پێی یاسا‌و په‌سه‌ندکراوی ساڵی 85ی هه‌تاوی، هه‌رچه‌شنه هاوکاری وه‌کوو دهرکهوتنو بهرێوهبردنو لێداونی هونه‌ری له گه‌ڵ تەلەویزیونو میدیاکانی ده‌روه بۆ هونه‌رمه‌ندانێک که له ئێران‌دا ده‌ژین قه‌ده‌غه‌یه‌و، ئیزنی هاوکارییان ده‌گه‌ڵ میدیاکانی ئۆپۆزیسیون و دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نییه!
ئێستاکه پرسیار ئه‌مه‌یه بۆ ده‌بێت ده‌وڵه‌تێک له ده‌رکه‌وتنی هونه‌رمه‌ندانی خۆێ له‌سه‌ر شاشه‌و که‌ناڵه‌کانی دیکه بترسێت و یاسای له‌سه‌ر په‌سه‌ندبکات!؟ که‌واته ئه‌و نیزامە له داهاتووی خۆی دڕدۆنگ وبە گومانه. لهلایەکیتر هیچ گورانکارییهک له ده‌وڵه‌تی نوێ نەهاتووته ئاراوه که دیسانه‌که یاسای سه‌رده‌می بناژۆخوازی دووپات ده‌که‌نه‌وه، ئه‌ویش وه‌کوو هه‌ڕه‌شه!
کۆتایی:
به سهرنجدانو هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوه‌ی سیاسهتو هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارنی کۆماری ئیسلامی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هیچ گۆڕانێکی بنهڕهتیو ڕیشه‌یی له‌و نیزامه به نیسبه‌ت ژانری هونه‌رو ده‌ربڕینی بیروڕای جیاوازی ئه‌ده‌بی نه‌هاتووته ئاراوه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پێشاندانی ئامێرهمۆسیقاییهکان وهه‌روه‌ها ده‌نگی ژنانی گورانیبێژ له تەلەویزیون و کۆنسێرته‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه.
چونکه باش ده‌زانن یه‌که‌م زه‌بر لە ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیته‌ر له رێگای گۆڕانی فهرههنگیو له ڕه‌هه‌ندی هونه‌رییه‌وه ده‌درێ.
…………….
ژێده‌ر: ماڵپه‌ری زانستی سیاسی، ماڵپه‌ری “بیتوته”، راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی فهرههنگو ئیرشادی ئیسلامی، سایتی “بامداد ما” .
لە ژماره ٦٦٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه