ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی برایم ئاوای دیواندەرە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لاوانی بەهەست و چالاکانی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی ” برایم ئاوا”ی سەر بە شاری دیواندەرە بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕیی بژی حدک،قاسملوو نامرێ و مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەر، پەیمانیان لە گەڵ ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێ کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕییانمان لە نێوخۆی وڵات دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرکەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین











