ئاڵمان دیپلۆماتێکی ئێرانیی بە تۆمەتی بەرنامە داڕشتن بۆ تێرۆری دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەستی بێلژیک کرد.
“ئەسەدوڵڵا ئەسەدی” جێگری سێهەمی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئوتریش، لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی بەرنامە داڕشتن لە گەڵاڵەی بۆمب نانەوە لە کۆبوونەوەی موجاهێدینی خەلقی ئێران لە ساڵی ٩٧ـی هەتاوی لە پاریس، لە ئاڵمان دەسبەسەر کران و ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای ئاڵمانەوە ڕادەستی دادگای وڵاتی بێلژیک کران.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەورەترین وڵاتی تێرۆریستی و پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ناسراوە و دەیان ساڵە لە ڕێگای تێرۆرەوە بە سەدان کەس لە دژبەرانی خۆی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات تێرۆر کردوە؛ کە دەتوانین بە تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات و هەروەها سەدان کادر و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان ئاماژە بکەین.












