بابه‌ک زه‌نجانی که به تاوانی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران‌و هه‌ڵگرتنی پووڵه‌که‌ی‌و نه‌دانه‌وه‌ی به ده‌وڵه‌ت به‌ند کراوه، به پوڵی نه‌وت زه‌وی‌و مڵکی له سپای پاسداران کڕیوه.
غوڵام‌حوسێن سادقی، پارێزه‌ری شیرکه‌تی ” ئێچ که‌ی” که له شیرکه‌ته‌کانی سه‌ر به سه‌نعه‌تی نه‌وت له سه‌رده‌می توندکردنی گه‌مارۆکانی ئورووپا دژی ئێرانه، له لێدوانێکی‌دا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیڕنا ده‌ڵێ که بابه‌ک زه‌نجانی هه‌موو ئه‌و پووڵه‌ی له فرۆشی نه‌وت ده‌ستی که‌وتووه له بازاڕه‌کانی ئێران‌و جیهاندا مڵکی پێ کڕیوه‌و وه‌گه‌ڕی خستوه.
ئه‌و ده‌ڵێ بابه‌ک زه‌نجانی به به‌شێک له‌و پووڵه ١٦ هه‌زار میتر زه‌وی له زه‌وییه‌کانی شاره‌کی غه‌رب‌و شه‌قامی فریشته له سپای پاسداران کڕیوه که بایی ٢٧٠ میلیارد تمه‌ن بووه. پارێزه‌ری شیرکه‌تی ” ئێچ که‌ی” ده‌ڵێ بابه‌ک زه‌نجانی بۆ کڕینی ئه‌و زه‌وییانه سه‌ره‌تا ٤٠ میلیارد تمه‌نی وام له بانکی مه‌سکه‌ن وه‌رگرت‌و دای به سپای پاسداران، دوایه‌ش به سێ چه‌کی ٧٥ میلیارد تمه‌نی حیسابه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سپا یه‌کلا کرده‌وه.
غوڵام‌حوسێن سادقی ده‌ڵێ زه‌نجانی هه‌ر به پووڵی نه‌وت چه‌ند فڕۆکه‌ی بۆ ” قشم ئایر”، شیرکه‌تی فڕۆکه‌وانییه‌که‌ی کڕیوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که بابه‌ک زه‌نجانی ئێستا به تۆمه‌تی ساخته‌کردنی به‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌تی، نه‌دانه‌وه‌ی زیاتر له 2 میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلار پووڵی نه‌وت به وه‌زاره‌تی نه‌وت‌و کڵاوبه‌رداری له ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بانکی مه‌سکه‌ن، هه‌روه‌ها ساخته‌کردنی ٢٤ به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دی بانکی له زینداندا به‌ند کراوه.