ڕۆمانی “دوو کاتژمێری دوایی شار” بەرهەمی نووسەری شاری مەهاباد “یوسف بابەکی”، چاپ و بڵاو بووەوە.
ڕۆمانی “دوو کاتژمێری دوایی شار”، ئاوڕدانەوەیەکە له بۆردومانی شیمیایی شاری هەڵەبجە و باس کردن لە هێندێک ڕووداوی ئاسایی شار لە دوو کاتژمێر بەر له بۆمباران کردنەکە بە شێوەیەکی خەیاڵی لە چوارچێوەی چیرۆکێکی ئەدەبییدا. ئەوین و خۆشەویستی، پیلانی دوژمنان، ئازایەتی و خۆڕاگریی لاوان و هێندێک کارەساتی کۆمەڵایەتی، هەوێنی ڕۆمانەکەیە.
جێی ئاماژەیە، نووسەر خاوەنی چەند بەرهەمێکی تر بە ناوەکانی “سنووری گەڕانەوە” کە کتێبێکی کۆمەڵایەتییە و هەروەها ڕۆمانی “ئەوین و ناکامی”ـیە کە بە زمانی کوردی نووسراون و چاپ و بڵاو کراونەوە.
یوسف بابەکی لەدایک بووی ساڵی ١٣٣٩ لە شاری مەهابادە و لە بواری نووسینی ڕۆماندا خزمەتێکی بەرچاوی بە کتێبخانەی کوردی کردوە و پێشتریش لە مانگنامەی “سروە” بابەت و وتارەکانی چاپ و بڵاو کراونەتەوە.











