پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی ١٢ی خەزەلوەر پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دیموکرات بە ناوی حەمەدەمین مورادی، ناسراو بە حەمەدەمین گۆران خەڵکی ئاوایی کانیەرەشی ناوچەی شنۆ لە تەمەنی٥٣ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
محەمەدەمین مورادی لەو لاوانە بوو کە بە دوای دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دیموکرات، هاتنە ڕیزی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەو چەکی بەرگری لە نەتەوەکەیان هەڵگرت.
حەمەدەمین هەتا نێوەڕاستەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی لە ڕێزی پێشمەرگەکانی هیزی سمکۆدا دڵسۆزانە ئەرکی پێشمەرگایەتیی جێبەجێ کرد. ئەو وەک پێشمەرگەیەکی ئەرکناس، لە زۆر مەئمووریەتی جۆراوجۆردا بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەشداری کرد. دوای ئەوەش که دەستی لە پێشمەرگایەتی هەڵگرتو گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی، بە ئامانجە پیرۆزەکانی خۆی وەفادار مایەوەو لە هیچ هەلومەرجیکدا پشتی لە بزووتنەوەی نهتهوایهتیی گهلهکهی نەکرد.، جیا لهوهش که ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی بنەمالەی حەمەدەمین مورادی، وەک پێشمەرگە لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتدا، خزمەتیان کردوەو تەنانەت لەم ڕێگایە دا گیانیان بەخشیوە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو مرۆڤە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە، سەرەخۆشی لە بنەماڵهو کەسوکارەکەی، هەروەها خەڵکی ئاوایی کانیەڕەشو هەموو ناوچەی شنۆ دەکا.