• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە پێرلاشێز یاد و بیرەوەریی شەهیدانی ڤییەن بەرز ڕاگیرا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/07/14
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی

دوای تێپەڕبوونی ٣١ ساڵ بە سەر ڕووداوی دڵتەزێنی ڤییەن، وەک وەفایەک بۆ شەهیدی سەرکردە دوکتور”عەبدولڕەحمان قاسملوو” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاوڕێ “عەبدوڵڵا قادری ئازەر” ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب و چەند کەسایەتییەکی سیاسی لە “پێرلاشێز″ی وڵاتی فەڕانسە و لەسەر گڵکۆی ئەو نەمرانە کۆ بوونەوە.

لەم کۆبوونەوەدا، جگە لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتانی فەڕانسە و سویس، هەر یەک لە بەڕێزان دوکتور “فرێدریک تێسۆ” کەسایەتیی سیاسی و دۆستی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و گەلی کورد و هاوڕێ “مەولوود سوارە” بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات و چەند هاوڕێیەکی تر لە وڵاتی بریتانیاوە بەشدار بوون .

لەم ڕێوڕەسمەدا بۆ گەیاندنی پەیامی حیزب، تابلۆیەک بە شێوەی رۆڵ ئاپ و ژمارەیەکی زۆر فلایەر بە زمانی فەڕانسەوی چاپ کرابوون کە دەقی نووسراوەی فلایەرەکە لە لایەن بەڕێز″د.ئاسۆ حەسەن‌زادە”وە بە زمانی فەڕانسەوی ئامادە کرابوو. لەم فلایەرەدا کە زیاتر لە ١٢٠٠ وشەی لەخۆ گرتبوو، بە گشتی باسی بارودۆخی ئێران لە سەرەتای دامەزرانی حیزب لەسەر دەستی پێشەوای نەمر “قازی محەممەد” و هەروەها سەردەمی شۆڕشی ١٩٧٩ و پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕۆڵی دوکتور قاسملوو و هەروەها ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان دەکرد. هەروەها تیشک خرابووە سەر هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئێران و تێرۆری ڕێبەرانی کورد و بێ‌دەنگی وڵاتی ئوتریش و دۆسیەی کراوەی تێرۆری میکۆنۆس.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە خاتوو “شەیدا ویجدانی” بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد، پاشان بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و چەند ساتێک بێ‌دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێ‌کرد.

پاشان پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە لە لایەن هاوڕێ “هەڵمەت ڕەحمەت پوور” بەرپرسی کۆمیتەی فەڕانسەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن خاتوو “پەخشان ڕەحیمی” وەک نۆینەری بنەماڵەی شەهیدان و هاوڕێ “زاهیر قادرحاجی” بەرپرسی کۆمیتە لە وڵاتی سویس و “د.فریدریک تیسۆ” تاجە گوڵینەی ڕێز و خۆشەویستی لەسەر گڵکۆی نەمر د.قاسملوو داندرا.

پاشان لە لایەن دوکتور “فرێدریک تیسۆ”وە وتارێک بەم بۆنەوە پێشکەش بە ئامادە بووان کرا و دواتر پەخشانێک لە لایەن هاوڕێ “ڕەحمان ئیبراهیم‌زادە” خوێندرایەوە و مۆمی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی ڤییەن لە لایەن منداڵانی درێژە دەری ڕێبازی قاسملوو هەڵ‌کرا و ئامادەبووان شاخە گوڵی خۆشەویستیان لەسەر گڵکۆی نەمران دانا.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا بابەتێک لەسەر پەروەردەی منداڵان لە لایەن هاوڕێ “ئازادی موستەوفی” و پەخشانێک لە لایەن هاوڕێ “عەلی سوورە چۆمی”یەوە پێشکەش کران.

لە کۆتایی بەرنامەکەدا سەرجەم بەشدار بووان بە دەستە گوڵەوە بەرەو گڵکۆی شەهیدان “د. سادق شەرەفکەندی” و هاوڕێیانی وەڕێ کەوتن و لە لایەن هاوڕێیان “مەولوود سوارە” و “محەممەد حەسەن‌زادە” وهەروەها هاوڕێ “عەلی سوورە چۆمی” وەک نوێنەری بنەماڵەی شەهیدان، تاجە گوڵینە لەسەر مەزاریان داندرا.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist