دایکیکی دڵسۆزو نیشتمانپهروهر له ناوچهی سهردهشت کۆچی دوایی کرد.
بهپێی ڕاپۆرتی ناوهندهی ههواڵی دهرهوهی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دایە مەنیجە عەبدوڵازادە، دایکی تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، عوسمان خاڵەنژاد ناسراو بە عوسمان مارەغانی، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایە مەنیجە ژنێکی خۆشمەشرەف، میهرەبانو دڵسۆزی نەتەوەو نیشتمانەکەی بوو، بۆیە لە نێو پێشمەرگەکانو خەڵکی گوندو ناوچەی خۆیاندا زۆر خۆشەویستو خۆشناو بوو. هەموو کات ماڵهکهیان جێگەی حەسانەوەو پشوودانی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دیموکرات بوو. بە داخێکی زۆرەوە ئاواتی لە مێژینەی کە ڕزگاری گەلو نەتەوەکەی بوو نەهاتە دیو ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە ئازیزەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری دایە مەنیجە لە نێوخۆو دەرەوەی وڵات دهکاو خۆمان لەخەمی لە دەستچوونیدا بە شەریکو بەشدار دەزانین.