٧٠ نوێنەری مەجلیس میللیی فەرانسە لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند كە كۆماری ئیسلامی لە ناوچەکه‌دا ماکه‌ی قەیرانە، نەك ڕێگەچارە.
لەم بەیاننامەی ئه‌و نوێنه‌رای پاڕلمانی فه‌ڕانسه‌دا وێڕای ئاماژە بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران‌و ڕۆژاوا هاتووە كە بەدوای ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی لەسه‌ر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، ئێمە پێشوازیمان لە بڕیاری لێبڕاوانە فەرانسە کرد، بەڵام ڕاستییەكەی ئەمەیە كە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران نەتەنیا ڕێگەچارەی قه‌یرانه‌کان نییە لە ناوچەدا، بەڵكوو بۆتەی هۆكاری هەڵایسانی قەیرانەكان. ئه‌و رێژیمه‌وه هەر لە سەرەتای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بۆتە سەرچاوەی ناسەقامگیری له ناوچه‌که‌و، پشتیوانیی ئێران لە بەشار ئەسەد لە سووریە، لە حیزبۆڵڵای لوبنان، له حوسییەكانی یەمەن، هەڵوێستی خراپی لە پرسه‌کانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌و مەسەلەی فەلەستینو دەستێوەردانی لە كاروباری عێراق چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و کرده‌وانه‌ن، بەڵام بەداخەوە ئەم نمووانە نە كۆتایی دەبێو نە سەرەتاشە.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە كە حكومەتی مەزهەبیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٣٠ ساڵ لەوەپێشەوە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووەو پشتیوانی لە بنیادگەرایی ئیسلامی لە ناوچەدا دەكا، هه‌ر بۆیه به وەحشیگەریی داعش نابێ ئەم ڕاستییەی مێژوو لە بیر بكربکهین.
به‌یاننامه‌که‌دا له درێژه‌دا ده‌ڵێ ڕاستی ئەمەیە كە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرەو خراپ‌و خراپتر دەڕوا و به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانو ڕێكخراوە نادەوڵەتییەكانی وەك لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه مەحكوم کراوه‌و به گۆڕینی دهوڵهتکانیش سیاسهتو ڕه‌فتاری ڕێژیم نه‌گۆڕاوه، وه‌ک چۆن ده‌بینین لە سەرەتای هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی حەسەن ڕۆحانی تا ئێستا زیاتر لە 2 هەزار كەس له ئێران ئێعدام كراون.