شەهیندوخت مەولاوێردی، جێگری سەركۆمار بۆ كاروباری ژنان‌و بنەماڵە ڕایگەیاند كە تەمەنی تووشبووانی ژن بە مادەی هۆشبەر لە ئێران بۆ ١٣ ساڵ دابەزیوه.
شەهیندوخت مەولاوێردی، جێگری سەركۆمار بۆ كاروباری ژنان‌و بنەماڵە گوتی تەمەنی تووشبووانی كچان بە مادەی هۆشبەر بۆ ١٣ ساڵ دابەزیوه‌و ڕووتێکردنی ئه‌م که‌سانه له ئێستادا بۆ ماددەی هۆشبه‌ری سەنعەتی‌و ڕەوانگەردان بەڕاستی جێی نیگەرانین‌و دۆخه‌که زۆر مەترسیدارە.
شەهیندوخت مەولاوێردی هەروەها گوتی سەدی ٦٢ی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ژیانی هاوبەشیان پێك‌هێناوە‌و زۆر له کچان لە ته‌مه‌نی خوار ١٣ ساڵ گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆسبه‌ر بوون‌و زیاتریش ڕوویان لە مادده‌ی هۆشبه‌ری سەنعەتی‌و ڕەوانگەردانەكان کردوه.
جێگری سەركۆماری وێڕای ئاماژە بە پێویستیی دانانی بەرنامە بۆ دابەزینی زیانە كۆمەڵایەتییەكان ئیدیعا دەكا كە هێندێك لە دام‌و دەزگا پێوەندیدارەكانی بەرپرس ڕاستەوخۆ عۆدەداری ئەمە بابەتە و بەدواداچوونیان بۆ كردوە، ئەمەش لە حاڵێك دایە كە سه‌ره‌ڕای ئیدیعای ناوبراو ژماره‌ی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر به‌رده‌وام زیادی کردوه‌و له هیچ قۆناغێک دوای هاتنه‌سه‌رلاری کۆماری ئیسلامی نه‌وه‌ستاوه‌و له که‌می نه‌داوه.