ئەنجومەنی “ژیوای”ـی پاوە لە پێوەندی لەگەڵ گیان لەدەست دانی سێ ژینگەپارێزی ئەم ڕێکخراوەیە و، وەک ڕێزێک لە زەحمەت و ماندوو بوون و سۆز دەربڕینی خەڵکی دڵسۆز و نیشتمان‌پەروەر و هەروەها ئەنجومەن و ڕێکخراوەکانی کوردستان سپاس‌نامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی سپاس‌نامەکە بەم شێوەیەیە:
خه‌ڵکی ئه‌مەگ‌ناس و ژینگه پارێز هه‌ر وه‌ک ده‌زانن له ڕۆژی ۸ـی پووشپه‌ڕ له کاتی کوژاندنه‌وی ئاگرە گەورە و وێران‌کەرەکەی ناوچەی بووزین و مەڕەخێڵی پاوە، کە کارەساتی شەهید بوونی سێ هاوڕێی ژینگەپارێزمان “کاک موختار خه‌ندانی وه‌ک وته‌بێژ و دەستەی دامه‌زرێنه‌ری ژیوای، کاک یاسین کەریمی و کاک بیلال ئەمینی وه‌ک ئه‌ندامانی ژیوای”ـی لێ کەوتەوە؛ کە بۆ ئێمه خه‌سارێکی زۆر گەورە و قەرەبوو نەکراوە بوو.
به‌ڵام بە هانا هاتن و پاڵپشتیی بێ‌وێنەی ئێوە لەم بارودۆخە هەستیارەدا و دەربڕینی هاوخه‌مییتان لە ڕێگەی پێوەندییەکان، ڕێگەی جیاوازی ڕاگەیەندراوی فه‌رمی، ئامادەبوون له نووسینگه‌ی ناوەندیی ژیوای، چاوپێکه‌وتن و هاوخه‌می دەربڕین لەگەڵ بنەماڵه‌ی شەهیدانی ژینگه، پێشکه‌شی چەپکە‌گوڵ به گڵکۆی ئه‌م شەهیدانه، داگرسانی مۆم و … مەرهه‌م بوو بۆ زامی لە بیر نەکراومان.
ئێمه وەک ئه‌نجومه‌نی “ژیوای”ـی پاوه وێڕای ئاراسته‌کردنی سپاس و پێ‌زانین له ئێوه خه‌ڵکی ئه‌مەگ‌ناس و ژینگه پارێز، وەک سامانێکی کۆمەڵایەتی بەرز دەنرخێنین و بەم شێوەیە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە بۆ پارێزگاری و خاوین ڕاگرتنی ژینگەکەمان بە یارمەتیی ئێوە چالاک‌تر لە پێشوو تێ کۆشین.
ئەنجومه‌نی “ژیوای”ـی پاوه
۲۲ـی پووشپه‌ڕی ۲۷۲۰ـی کوردی











