پێنج بەرهەمی منداڵان کە لە کۆمەڵە شێعرێک پێکهاتوون چاپ و بڵاو بۆوە.
ئەو کۆمەڵە شێعرانە کە لە پێنج کتێبی تایبەت بە منداڵان بە ناوەکانی “ڕاوی ئەستێرە، تۆپی مانگ، مامە هەورە، مشکە بۆرە و ماسیلە” پێکهاتوون کە لە لایەن “یوونس ڕەزایی” و “لەیلا ساڵحی” بۆ منداڵان نووسراون و، بە پێی پلەبەندی تەمەنی منداڵان بۆ تەمەنی چوار تا هەشت ساڵان نووسراون.
جێی ئاماژەیە بەشی زۆری بەرهەمەکان لە لایەن کۆمپانیای “مژ فیلمەوە” کە لە ژێر چاودێری “بەهمەن قوبادی”ـدا کار دەکا، کلیپ و مووسیقایان بۆ ساز کراوە و هەروەها کاری نیگارکێشییەکەی لە لایەن پسپۆڕانی نیگارکێشی بەشی منداڵانی وەشانخانەی مادیار و بە باشترین شێوە ئەنجام دراوە. لە لایەکی تریش تەبایی نێوان نێوەڕۆک و وێنەکان هێندەی دیکە بۆ منداڵان سەرنج ڕاکێشن.
ئەو کتێبانە بۆ هەموو قوتابیانی بەر لە قوتابخانە و پۆلی یەکەم تا سێی سەرەتایی لەبارن و مامۆستایان و دایکان و باوکان دەتوانن کەلکیان لێ وەرگرن.











