لە شاری ئیلام بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ٣١ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام بە بۆنەی ٣١ ساڵەی تێرۆری ڕێبەری شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە لایەن تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە بڵاو کردنەوەی وێنە و وتەکانی دوکتور قاسملوو و تراکتی تایبەت بەو بۆنەوە، ڕق و بێزاریی خۆیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جینایەتەکانی ئەو ڕێژیمە دەربڕی و پەیامی وەفاداری درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان نوێکردەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لەو هاوڕێیانەمان لە شاری کوردپەروەر و نیشتماندۆستی ئیلام دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.











