بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٣١ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە خوراسان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٣١ساڵەی تێرۆری ڕێبەری هەمیشە زیندوومان دوکتور قاسملوو لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای خوراسان بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو، بەم شێوەیە خەڵکی کوردی ئەو پارێزگایە بەڵێن و پەیمانی خۆیان بۆ ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان تازە کردەوە و لە یادی تێرۆری دوکتور قاسملوو بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئۆتریش ئەو جینایەتەیان مەحکووم کرد.
لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لە تێکۆشەرانی کورد لە پارێزگای خوراسان دەکەین و دەستی ئەمەگناسی و وەفادارییان دەگوشین.











