لە شاری شنۆ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ٣١ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ بە بۆنەی ٣١ساڵەی تێرۆری ڕێبەری شەهید دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو”، لە لایەن تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە شاری ڤیەن پێتەختی ئۆتریش بە بڵاو کردنەوەی وێنە و وتەکانی دوکتور قاسملوو و تراکتی تایبەت بەو بۆنەوە پەیامی وەفاداری و مانەوەی خەڵکی ئەو شارەیان لە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا دووپات کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لەو هاوڕێیانەمان لە شاری کورد پەروەر و نیشتماندۆستی شنۆ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.











