زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش هاتنە دەرەوە لە زیندان لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی “چاونیوز” ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، زینداییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “عەبدولئەحەد بەزمئارا” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ”سەرووکانی” لە ناوچەی لاجانی پیرانشار لە دوای وەرگرتنی مەرەخەسی لە بەندیخانەی نەغەدە، لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ناوبراو لە دوای هاتنەوەی بۆ مەرەخەسی لە ماڵی باوکی لە گوندی “سەرووکانی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها ئەو سەرچاوەیە گوتی: ناوبراو بە هۆی بارودۆخی نالەباری بەندیخانە و گوشارەکان لە لایەن کاربەدەستانی زیندانەوە پەنای بۆ خۆکوشتن بردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە “عەبدولئەحەد بەزمئارا” پیشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دواتر لە دادگای تاوانەکان لە شاری پیرانشار حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.