لاوێک له ئیلام به ده‌ستی هێزه ئهمنیهتیو چه‌کداره‌کانی رێژیم گیانی له ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن میدیا ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه چه‌واشه کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی چوارشهممهئ حه‌وتووی ڕابردوو، ١٣ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه به‌ناو ئینتیزامییه‌کانی ڕێژیم له مه‌یدانی ئیمام حوسێن هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی مێهدی پیری‌و ناوبراویان به زه‌بری گولله کوشت.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که له زمان شایه‌تحاڵه‌کانه‌وه هێزه ئینتیزامییه‌کان بۆ ده‌سبه‌سه‌رکردنی مێهدی پیری هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی ناوبراو‌و دوای چوونه ژوورێ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان که‌له‌پچه کردوه‌و لێیان داون. هێزه‌کانی رێژیم به‌وه‌ش نهوهستاونو یه‌کیان له پشته‌وه به ده‌مانچه گولله‌ی به سه‌ری مێهدییهوه ناوه‌و به‌به‌رچاوی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی کوشتویه‌تی.
شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و ڕووداوه له زاری بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ڵێن زۆر له مه‌ئمووره‌کانی رێژیم به‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ر بووه‌و نازانن که کێن‌و سه‌ر به کام ناوه‌ندی ئهمنیهتیو هێزی چه‌کداری رێژیمن، به‌ڵام بیستووتانه که بکوژی مێهدی به ناوی غوڵامی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه بانگ کراوه.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ هێزه‌کانی ڕێژیم دوای کوشتنی مێهدی ده‌سبه‌جێ شوێنی ڕووداوه‌که بهجێدیڵن، به‌ڵام دوای نیو سه‌عات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و له نێو ماڵی قوربانییه‌که هه‌را و هوریا ساز دهکهنو ته‌قه‌ی ئاسمانی دهکهنو به تێکدانی نێو ماڵه‌که‌و بریندارکردنی به ئانقه‌ستی یه‌ک له مه‌ئمووره‌کان شوێنی تاوانه تێک دهدهنو ئاسه‌واری تاوانه‌که‌یان دهسڕنهوهو دوای کۆکردنه‌وه‌ی قاپۆڕه فیشه‌که‌کان شوێنی رووداوه‌که چۆڵ ده‌که‌ن.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ ئه‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن میدیا ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک “باشگاه خبرنگاران جوان”، “ایرنا”،” مهر”، “تابناک”، “صبح دنا”، “نوای گیلان غرب”، “برنا” و له زمان کاربه‌ده‌ستانی ئیلامه‌وه چه‌واشه کرا. ئه‌و ڕۆژنامه‌و میدیا ده‌وڵه‌تییانه ئیدیعایان کردوه مێهدی خۆی کوشتوه‌و هه‌روه‌ها به‌جێی ئه‌وه‌ی وه‌ک تۆمه‌تبارێک ناوی بێنن، به شاڕلاتان ناویان بردوه.