ڕێکخراوى لێبووردنى نێودەوڵەتى ئیعدامى کەسێکى تەمەن ٥٥ ساڵی لە مەشهەد بە تاوانى خواردنەوەى مەشرووب، بە نیشانەی “بێبەزەیی ڕەها و نامرۆڤانەی دەزگاى دادوەرى” لە کۆمارى ئیسلامیی ئێراندا دانا.
“دایانا ئەلتەحاوى”، بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆژهەڵاتى ناڤین و ئەفریقاى باکوور لە ڕێکخراوى لێبووردنى نێونەتەوەیی کە بنکەکەى لە لەندەنە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدام کردنی کەسێک لە شاری مەشهەد بە ناوی”مورتەزا جەمالی” ٥٥ساڵ و باوکی دوو منداڵ، بە تاوانی خواردنەوەی مەشرووب لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گوتى: “بەرپرسانى ئێران جارێکى دیکە نادادپەروەرى و نامرۆڤانەبوونی سیستەمى دادوەریی وڵاتەکەیان دەرخست”.
شایانی باسە کە “حوسەین حەبیبى” پارێزەرى “مورتەزا جەمالی” لە ئەنیستاگرامەکەى خۆیدا نووسى: بە ناو دادوەرانی مەشهەد بە جۆرێک ڕەفتاریان دەکرد کە گوایە بە ئێعدامکردنی مورتەزا هەموو کێشەکانی ئێران چارەسەر دەبێ.












