دڵسۆزێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، دڵسۆزێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خاک و نیشتمان و کوردایەتیی بە ناوی “عەبدوڵا ئاغابەیگپوور” خەڵکی گوندی “ڕەحیمخان”، سەر بە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد .
شایانی باسە کە ناوبراو کەسایەتییەکی بەرز و بەڕێزی ناوچەکە و دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە لەکاتی شەڕی چەکدارییدا ماڵەکەی هەمووکات جێگای حەسانەوە و مانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
جێگای ئاماژەیە کە کاک عەبدوڵا مامی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانە کە ساڵی ٦٣ لە ڕیزەکانی حیزبدا شەهید بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.