ماڵی مۆرەیەکی ڕێژیم لە شاری سەرپێڵ لە پارێزگای کرماشان لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش ماڵی مۆرەیەکی سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندی “جوانمێری”، سەر بە سەرپێل لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “کوورش جوانمێری” لە لایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردراو ماڵەکەی بە تەواوەتیی سووتا.
شایانی باسە کە کوورش جوانمێری ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیم و سیخوڕێکی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە شاری سەرپێڵ کە لە ئەزیەت و ئازاردان و سیخوڕی کردن بەسەر خەڵکەوە دەستێکی باڵای هەیە و کەسێکی بێزراوی گوندی جوانمێری و شاری سەرپێڵە کە چەندین جار لە لایەن خەڵکەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دەست لە خەیانەت بە گەلەکەی هەڵگرێ، بەڵام ناوبراو زیاتر لەسەر خەیانەت و سیخوڕیکردنی خۆی سوور بووە، هەر بۆیە کەوتۆتە بەر ڕق و تۆڵەی خەڵکی ناوچەکە.