کۆمەڵە چیرۆکی “هاواڵ دووانە” چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی “هاواڵ دووانە” بەرهەمی نووسەر “تاهیر حامیدی” چیرۆک نووسی شاری سەقز کە ١٠ چیرۆکی کوردی لە خۆی گرتوە بە کتێبخانەی کوردییەوە زیاد بوو.
جێی ئاماژەیە پەخشانگای “بیریار” ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەی لەسەر شان بووە.
تاهیر حامیدی شارەزای بواری کۆمەڵناسییە و بۆ ماوەی بیست ساڵ دەبێ کاری وەرگێڕان و چیرۆک نووسی دەکات و تا ئێستا توانیویەتی چەند بەرهەمێک لە بەشی وەرگێڕان و نووسیندا پێشکەشی ئەدەبیات و کولتووری کوردی بکا و، لەم بارەوە خزمەتێکی بەرچاوی بە زمانی کوردی کردوە، ناوبراو جگە لە کاری نووسین و وەرگێڕان یەکێک لە مامۆستا دڵسۆزەکانی قوتابخانەکانی شاری سەقز لە وانەی کۆمەڵناسییە و هەروەها لە ماوەی تەمەنی کار کردنیدا بەشداریی چالاکانەی لە ئەنجومەن و ڕێکخراوە ئەدەبییەکان بە تایبەت لە شاری سەقز هەبووە؛ کە شوێن پەنجەی لە بەشی زۆری ئەم چالاکییانە دیارە و لەم پێوەندییەدا خزمەتێکی بەرچاوی بە نیشتمانەکەی کردوە.