سێ ژنە زیندانیی “زەینەب جەلالیان” زیندانیی سیاسی و “نێرگز محەممەدی و سۆهەیلا حیجاب”، دوو داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کە لە زیندانەکانی ئێران دان و لە مافی خزمەتگوزاریی تەندروستی و هەروەها چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەشن و بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕن، بەو هۆیەوە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە دژ کردەوە لەگەڵ ڕەفتارەکانی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ بەندییەکان لە بەندیخانەکاندا کاردانەوەی نیشان داوە و داوای هەرچی زووتر پێڕاگەیشتنی دەرمانی بۆ ئەو بەندیانە دەکا.
ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندوە، “زەینەب جەلالیان” کە لەمافی پێوەندیگرتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەری کراوە لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، پاش ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕگیرانی نییە، بۆیە داوای لە کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران کردوە کە دەستبەجێ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو زیندانییە سیاسییە ڕابگەیەنێ.
جێی ئاماژەیە، زەینەب جەلالیان کە لە ٥ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی بۆ زیندانی قەرچکی وەرامین ڕاگوێزراوە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و هەروەها بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ “سوهەیلا حیجاب”ـیش تووشی کۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستی “نێرگز محەممەدی”ـش ناجێگیرە.