کورش به‌خشنده، چالاکی کرێکاریی خه‌ڵکی شاری سنه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کردبوو، ڕۆژی هه‌ینی له سنه به‌خاک سپێردرا.
کورش به‌خشنده، چالاکی کرێکاری‌و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان له کاتێکدا به‌هۆی ڕاوستانی دڵ گیانی له ده‌ست دا، که پێشتر له بیمارستانی ڕه‌جایی شار نه‌شته‌رگه‌ریی دڵی بۆ کرابوو.
کورش به‌خشنده ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌رو دوای دوو مانگ به‌ندکران له بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا. ئه‌و مانگی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی‌و به‌شداریکردنی له ڕێوڕه‌سمو ڕێپێوانه‌کان که بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به کار‌و کرده‌وه‌کانی رێژیم ڕێکده‌خران، سزای دوو ساڵ زیندانیی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پا.