کاک “سمایل بەسیرنیا”، تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کودستان لە ناوچەی “بەربنە”ی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، کەک “سمایل بەسیرنیا”، ناسراو بە “سمایل باویلە”، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک “سمایل باویلە”، لە سەرەتای دەیەی شەستی هەتاوییەوە پێوەندی بە ڕیزەکانی حیزبەوە گرت و بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. ناوبراو تا دوا ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان مایەوە و هەموو کات یارمەتیدەر و دڵسۆزی تێکۆشەرانی حیزب بوو.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاری کاک سمایل دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.