لە شاری سەقز لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی و لەبەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، لە شاری سەقز لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە بە شێوەیەکی بەربڵاو بە هەڵواسینی وێنە و تراکتی تایبەت بە قسەکانی دوکتور قاسملوو و هەروەها گرتە ڤیدیۆی تایبەت لە گەڕەکەکانی “حەماڵاوا، قەرەچیاوا، پارکی شار، شارەکی نیرووی ئینتیزامی، شەقامی سیلۆ، شەقامی ساحێلی، شەقامی کەریم ئاوا، مزگەوتی ئیمام جومعە” و چەندین شەقام و گەڕەکی دیکەی شاری سەقز بە بۆنەی ساڵیادی تێرۆرکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان و بە تایبەت دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو و ڕێبەری زانای گەلەکەمان و هەروەها ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان نوێ کردەوە و سەلماندیان کە هیچ زەبر و زەنگ و سەرکوتێک ناتوانێ حیزبی دێموکرات و ڕێبەرانی شەهیدمان لە بیری خەڵک بباتەوە.
لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و پێزانین لە ماندووبوونی ئەو هاوڕێیانەمان لە شاری سەقزهیوای سەرکەوتنی زیاتر لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.