چارەنووسی پۆلێک لە لاوانی دەسبەسەرکراو لە پیرانشار کە ماوەیەکە ئیدارەی ئیتلاعات گرتوونی، هێشتا ناڕوونە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ناوچەی پیرانشار بە کوردستانو کورد گەیشتوە، زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە ئیدارەی ئیتلاعات لە ناوچەی پیرانشار، ژمارەیەک لە لاوەکانی ئەو ناوچەیەی دەستبەسەر کردوە. دەگوترێ ئەو لاوانە بە تاوانی سیاسی و پێوەندیی بە حیزبێکی کوردییەوە گیراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئیسلام مستەفاپوور، کوڕی مامەند، خەڵکی پیرانشار؛ کامەران محەممەدی، کوڕی حوسێن، خەڵکی گردکسپیانو؛ لوقمان باڵەکی خەڵکی گەرگوولی خوارێ لە ناوچەی نەغەدە ناوی سێ کەس لەو دەسبەسەرکراوانەن.
وا دێتە بەرچاو دەسبەسەرکردنی ئەو لاوانە بە دوای حزووری ئەم دواییانەی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی نەغەدە و پیرانشارو پێشوازیی گەرمی خەڵك لەوان، بۆ چاوترساندنی خەڵکی ناوچە بە تایبەتی لاوەکان بێ.
شایانی حیزبە هەتا ئێستا کەسوکاری ئەو لاوە دەستبەسەرکراوانە ، نەیانتوانیوە ملاقاتی ڕۆڵەکانیان بکەنو چارەنووسی گیراوەکان هەر وا ناڕوونە.