“حاجی سهید وهفا پایمهرد”، پێشمهرگهی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کهسایهتیی نیشتمانپهروهر و دیاری ناوچهی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی “حاجی سەید وەفا پایمەرد” خەڵکی شاری نیشتمانپەروەری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە دهههی ٤٦ و ٤٧ی ههتاوی یەکێک لە پێشمهرگهکانی ڕۆژه سهختهکانی بزووتنهوی ڕزگاریخوازی گهلهکهمان و حیزبی دێموکرات بوو.
حاجی سەید وەفا لە پێش ساڵەکانی ٤٦ و٤٧ وەکوو ئەندامیی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکییەکانی دەست پێکرد و تا دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتیی بە شێوەیەکی ئاشکرا لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا درێژەی بە پێشمەرگایەتی دا و چەکی بەرگری لە نیشتمانەکەی کردە شان، دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتیی بە ڕەزامەندیی حیزب و بە هۆی تەمەنیەوە ژیانی ئاسایی دەست پێکردەوە، بەڵام تا دوایین هەناسەی ژیانی وەفادار بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆمان بە بۆنەی لەدەست دانی حاجی سەید وەفا پایمەردەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.